|
نویسنده مدیریت سایت
|
|
1387/01/31 ساعت 07:34:35 |
|
رێگه‌ی مه‌ریوان – سه‌وڵاوا بۆ سێزده‌ساڵ و چوار‌مانگ و بیسته‌مین رۆژی ئه‌پێوم! نه له به‌رچاوم‌دا کۆن ئه‌بێت و نه لێی مانوو ئه‌بم! له سه‌ر پێچه‌که‌ی “تفڵی” به سه‌رمای ژێر سفره‌وه و به تۆی کراسێکه‌وه له ئوتومۆبیله‌که ئه‌په‌ڕمه خواره‌وه و له دارقه‌زوانه‌که‌ی ماڵ میرزا جه‌مشید -که پشتی له خۆر کردووه و به نازه‌وه خۆی نیشان ئه‌دا- بۆ سێسه‌د و حه‌فتا و چواره‌مین جار چه‌ند وێنه ئه‌گرم! کات‌ژمێر حه‌وت و په‌نجا و سێ خوله‌ک له ده‌فته‌ری هونه‌رستان دائه‌نیشم! هێشتا کیفه‌که‌م له شانم ده‌رنه‌هێناوه که “شه‌ونم” بۆڵه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه! دیسان یه‌کێ له مناڵه‌کان به پیس نه‌خۆشه! ” کوێستان ” شاگردی خۆمه! ئیمساڵ ئاخر ساڵی خوێندنیه‌تی! بانگی ئه‌که‌م! شه‌ش‌ڕۆژه سکی ئێشێت! چوارڕۆژه گوێچکه‌ئێشه‌یشی پێ ئیزافه بووه! له دوێنێوه چاویشی خه‌رێکه ده‌ردێت! تف له بێ‌ده‌سه‌ڵاتی، ئیش له هه‌موومان! کیفه‌که‌ی لێ ئه‌سێنم. ته‌نیا په‌نجا تمه‌نییه‌کی تێدایه! پووڵه‌که‌ی بۆ جۆر ئه‌که‌ین و له‌گه‌ڵ “سۆما”دا ئه‌ینێرین بۆ نه‌خۆشخانه! له کلاس‌دا وانه‌ی “عکاسی دیجیتال” م هه‌یه!
زه‌نگی ئه‌ووه‌ڵ ته‌واو ئه‌بێت! له کلاس نه‌هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه که ” ئاوات” زه‌نگ ئه‌دات! تازه زانیویه که یه‌کێک له مناڵه‌کانمان سیخوڕی بۆ ئیداره ئه‌کات! ئه‌ڵێم نه‌یهێنێت به رووی خۆیدا! ئه‌و مناڵه تاوانبار نییه! تاوانبار که‌سانێکن تاوانی وا به مناڵێک ئه‌نجام ئه‌ده‌ن! له ده‌فته‌ردا “نگین” و “سه‌میره” هه‌ڵگژاون به یه‌کدا! خوێندکار نین. مامۆستان! پێش ئه‌وه‌ی “نگین” فریا که‌وێت قژی “سه‌میره” بکێشێت، ده‌ستی ئه‌گرم! شه‌ڕه قسه ته‌واو نه‌بووه که “دڵشاد” بۆڵه‌ێ به‌رزئه‌بێته‌وه! بۆ سی و شه‌شه‌مین جار له چوار‌مانگ و بیست رۆژی رابردوودا، کۆمپیوتێره‌که‌ی خراپ کردووه! “فه‌ریده” وه‌ک هه‌موو رۆژه‌ی ئه‌ناڵێنێت که ئیتر چاییمان بۆ ده‌م ناکات! “شیلان” له قیڕه‌قیڕه‌ی هاوکرێنشینه‌که‌یان له کات‌ژمێر دوو و په‌نجاو و چوار خوله‌کی نیوه‌شه‌ودا و بێ‌خه‌وییه‌که‌ی شکات ئه‌کات! گشتی سه‌ری لێ شێواوه! به په‌له ئیمڕۆیشمان ته‌واو ئه‌که‌م! تا به‌یانی… ارسال یادداشت (0یادداشت) |
|
آخرین بروز رسانی ( 1388/12/13 ساعت 20:53:08 )
|